چێلسى ستاینه‌ر كچێكی دانیشتووى شارى گلین بورنه له ویلایه‌تى ماریلاند له ئه‌مریكا، كارى یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوبه‌رى ده‌كات له دۆمینوز پیتزا، به‌ڵام له كاتى پشوودانى وه‌ك خۆبه‌خشێك مه‌شق و راهێنان ده‌كات له بوارى پزیشكیدا تا به شێوه‌یه‌كى باشتر و پسپۆڕانه فێرى ئه‌و كاره‌ببێت كه به‌حه‌زى خۆیه‌تى هه‌وڵى فێربوونى ئه‌و كاره ئه‌دات.
چێلسى له سه‌ردانی هاوڕێیه‌كى له ماریلاند له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان له پیاسه‌یه‌كى رێكردن توتییه‌كی زه‌ردیان بینى له ته‌نیشت جامى خۆراكى باڵنده، توتیه‌كه ڕووى به‌ره‌وخوار بوو پێ ده‌چوو ده‌مرد چێلسى به‌خێرا هه‌وڵى ڕزگاركردنى توتیه‌كه‌ی دا تا رزگارى بكات له مردن، به ئه‌نجامدانى چه‌ند جووڵه‌یه‌ك به په‌نجه‌كانى بۆ گه‌شانه‌وه‌ى دڵ و هه‌ناسه‌دانى له ته‌نها نیو خوله‌ك توتییه‌كه هاته‌وه ژیان و هه‌ستایه سه‌ر پێیه‌كانى.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى باڵنده‌كه دێته‌وه بۆ ژیانى سروشتى خۆى به‌ڵام ڕۆژى داهاتوو توتییه‌كه به مردوویى له‌ناو قه‌فه‌زه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه.
وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.