Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 20:21

یه‌ک ملیۆن که‌س له‌ یه‌مه‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی تووشبوون به‌ کۆلێرایان له‌سه‌ره‌

خه‌ڵكی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌نیش تا دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ دووچار نه‌خۆشیی كۆلێرا ده‌بن
Yemen
کوردستان TV
100%

خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌ سێ شاری وڵاتی یه‌مه‌ن به‌هۆی به‌كارهێنانی ئاوی ئاڵووده‌، مه‌ترسیی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیی كۆلێرایان له‌سه‌ره‌ .

شاره‌كانی ته‌عز و سه‌عده‌ و حه‌دیده‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتیی ناوچه‌یی به‌ رێبه‌ڕایه‌تی سعوودیا گه‌مارۆدرا، سووته‌مه‌نیی پێویستی بۆ مه‌كینه‌كانی دابه‌شكردنی ئاوی پاك له‌به‌رده‌ست نییه‌ .

خاچی سوور ده‌شڵێت كه‌ خه‌ڵكی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌نیش تا دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ دووچار نه‌خۆشیی كۆلێرا ده‌بن .

هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌ك به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه‌ی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن سعوودیاوه‌ كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده‌ به‌ته‌نیایی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی 28 ملیۆن هاوڵاتیی یه‌مه‌نی نییه‌ .

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.