Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 12:22

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا : ناکه‌وینه‌ ژێر هیچ فشار و خۆپیشاندانێک که‌ ده‌بێته‌ هۆی داڕمان و دابه‌زینی ئاستی خوێندن

هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ دابه‌زاندنی ئاستی خوێندن
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌مبه‌ر سه‌رفكردنی شایسته‌ داراییه‌كانیان رایگه‌یاند: وه‌ك ئاشكرایه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێستادا به‌ بارودۆخێكی سیاسی و دارایی تایبه‌ت تێده‌په‌رێت، ئه‌م دۆخه‌ هه‌موو كایه‌كانی ژیانی هه‌رێمه‌كه‌مانی گرتۆته‌وه‌، بێگومان كه‌رتی خوێندنی باڵا-ش به‌ده‌ر نه‌بوه‌ له‌ كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و دۆخه‌ تایبه‌ته‌، له‌ ماوه‌ی ڕابردودا نه‌توانراوه‌ وه‌ك پێویسته‌ شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ كاتی خۆیدا دابین بكرێ.

ده‌شڵێ: دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رجه‌م زانكۆكان پابه‌ندن به‌ بنه‌ماكانی یاسا و سه‌رجه‌م بڕیار و ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كانی خوێندنی باڵا له‌ پێناو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن له‌سه‌رجه‌م زانكۆ حكومی و تایبه‌تیه‌كان و، درێژه‌دان به‌خه‌باتی زانست و ئه‌كادیمی له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرینه‌به‌ر و هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ر بۆ  ڕێگه‌گرتن له‌ دابه‌زاندنی ئاستی خوێندن له‌ كوردستان و، ناكه‌وینه‌ ژێر هیچ فشار و خۆپیشاندانێك كه‌ ده‌بێته‌ هۆی داڕمان و دابه‌زینی ئاستی خوێندن له‌ هه‌رێمه‌كه‌مان، له‌هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانی داهاتو و قوتابیان و خوێندكاران و میلله‌ته‌كه‌مان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.