بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای کەلار، دوو منداڵ گیانیان لەدەست دا، هەروەها سێ منداڵی دیكە لەگەڵ دوو ئافرەت بە سەختی برینداربوون.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەسەر ڕێگای کەلار لە نزیك گوندی بەردەسۆری کۆن، کۆنترۆڵی لەدەستداوە خۆی كێشا بە ستوونێکی ڕووناکی رێگاكە.
لە ئەنجامی رووداوەكە 5 منداڵ و 2 ئافرەت برینداربوون، دەستبەجێ بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
بەهۆی سەختی برینەکانیان، دوو لە بریندارەکان کە منداڵن گیانیان لەدەست دا، هەروەها دوو برینداری دیکەش بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی سلێمانی کران.
ئەو دوو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان 6 ساڵ و 8 ساڵانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.