Erbil 6°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 02:36

بە ڤیدیۆ.. لە هەولێر دوو كەس دەستگیركران

100%

لە هەولێر دوو كەس دەستگیر كران كە بەهۆی تەقەكردنەوە، كەسێكی دیكەیان بریندار كردبوو.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "دوو تۆمەتباری بە ناوەکانی (ا. ص. ح) و (ن. خ. و) دەستگیر کران کە لەسەر کێشەیەکی بچووک هەڵسابوون بە تەقەکردن و لە ئەنجامیشدا کەسێک زامدار ببوو".

راشیگەیاند "تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (405 - بڕگەی 31) لە یاسای سزادان، ڕاگیران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".

پۆلیسی هەولێر داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە کاتی کێشە و بوونی ڕووداوە نەخوازراوەکان، هەرگیز پەنا بۆ بەکارهێنانی چەک نەبەن، بەڵکو بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکانیان لە ڕێگای یاساوە، پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.