پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەسەر بانگهێشتى فه‌رميى ئيلهام ئه‌ليێڤ سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان گه‌يشته باكۆى پايته‌ختى وڵاته‌كه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌شداريى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كاره‌كانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕ‌انى ئاو و هه‌وا (COP29) كرد.
له په‌راوێزى چالاكييه‌كانى كۆنگره‌كه‌دا، نێچيرڤان بارزانى چاوى به ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان كه‌وت كه له كۆنگره‌كه‌دا به‌شدارن. كاره‌كانى COP29 تا 22ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بن و تيايدا وڵاتانى به‌شدار ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى پاراستنى گۆى زه‌وى له كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى ئاو و هه‌وا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى ده‌كۆڵنه‌وه.
له لايه‌كى ديكه‌وه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان به‌شداريى له ئێواره‌خوانێكى سه‌رۆكى ئازه‌ربايجاندا كرد كه بۆ ميوانانى COP29 ساز كرابوو.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يامێكدا له‌سه‌ر تۆڕى ئێكس سوپاسى سه‌رۆكى ئازه‌ربايجانى كرد بۆ بانگهێشته‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پيرۆزبايى له حكوومه‌ت و گه‌لى ئازه‌ربايجان كرد بۆ ميوانداريكردنى سه‌ركه‌وتووانه و ڕێكوپێكى كۆنگره‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.