Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:40

ژمارەیەك هەلی دامەزراندن لە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ژمارەیەك هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ دەرچووانی زانكۆ راگەیەنرا و دامەزراندنەكەش لە رێگەی پڕكردنەوەی فۆڕم بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت.

ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند "بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ گشت دەرچووە دانەمەزراوەکان، دامەزراندنیان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ژمارەیەک فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت بە پێی ئەو پسپۆڕیانەی خوارەوە:-

(ژمێریاری، کارگێری، کۆمپیوتەر، یاسا، پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان، کۆلێژی زمان/ئینگلیزی (وەرگێڕ) و ڕاگەیاندن).

مەرجەکانی وەرگرتنی پێشکەشکاران بۆ دامەزراندن وەکو فەرمانبەری گرێبەست بۆ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و هەردوو قائیمقامیەتی قەزای (رانیە - پشدەر) و تەواوی ناحیەکانیان:-

1- پێویستە پێشکەشکار حوکم نەدرابێت بە سزای تاوانی کەتنی ئابرووبەر (مخلة بالشرف).

2- لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا بە هیچ شێوەیەک دوو کەس لە خێزانێکدا دانامەزرێت.

3-  بە هەر بڕوانامەیەک دابمەزرێت دەبێت بەڵێن بدات دوای دامەزراندن داوای گۆڕینی بڕوانامە نەکات کە ناوبراو بڕوانامەی بەرزتری هەبێت لەو بڕوانامەی کە پێی دادەمەزرێت سەرەتا.

4- پێویستە داواکار بە فیعلی نیشتەجێی سنووری ئیدارەی سەربەجۆی ڕاپەرین بێت و کارتی زانیاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین بێت .

5- سەرجەم ئەو کەسانەی کە ناویان دەردەچێت لە خاڵبەندی پسپۆڕی خۆی دەبێت ناوبراو نیشتەجێی ناوەندی قەزا یان ناحییەکانی خۆیان بێت بەپێی ئەو میلاکەی کە داواکراوە بۆیان.

6- پێشکەشکار بۆی هەیە تەنها یەک پسپۆڕی لە فۆڕمی دامەزراندن هەڵبژێرێت، بە پێچەوانەوە ناردنی زیاتر لە یەک فۆڕم لەلایەن داواکارەوە دەبێتە هۆی پووچەڵکرنەوەی فۆرمەکەی .

7- ساڵانە گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوە لە حاڵەتی جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانیدا لایەنی پەیوەندیدار دەتوانێت گرێبەستەکەی بۆ نوێ نەکاتەوە هەڵی بووەشێتەوە .

8-  نابێت پێشکەشکار هیچ مووچەیەکی تری هەبێت لە دامودەزگاکانی حکوومەت.

9-  ئەو کەسانەی کە ناویان دەردەچێت لە خاڵبەندییەکان مەرج نییە وەربگیرێن، تاکو دوای چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە و وردبینیکردنی سەرجەم بەڵگەنامە پێشکەشکراوەکانی ناوبراو.

10-  لە کاتی چاوپێکەوتندا پێویستە وێنەیەک لە (بڕوانامە، کارتی زانیاری، ناسنامەی خێزان و منداڵ، پشگیری ئەو فەرمانگەیەی کاری لێ کردووە، ناسنامەی شەهید) لەگەل چاپە ڕەسەنەکان بهێنێت .

11- دوای دەرچوونی ناوی کەسی پێشکەشکار (ئاگاداری بەرێزتان دەکەینەوە لیژنەیەکی تایبەتمەند هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنی توانا و شارەزایی و پسپۆڕی کەسی دەرچوو لەم پسپۆریانە (ژمێریاری – کارگێری، کۆمپیوتەر، یاسا، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، کۆلێژی زمان/ئینگلیزی (وەرگێڕ).

12- ئەو کەسانەی ناویان دەردەچێت لە کێبڕکێکە، دەبێت بەڵێننامەی (دادنووس) بهێنێت کە تا ماوەی (5) ساڵ بە هیچ شێوەیەک داوای گواستنەوەی ڕاژەی نەکات لەو شوێنەی دامەزراوە بۆ شوێنێکی تر.

13-  دەرچووانی بەشی کۆمپیوتەر دەکەونە کێبڕکێی خاڵبەندی لە سنووری ناحییەکەی خۆی، چونکە مەرجە دەبێت دانیشتووی سەنتەری ناحیەکە بێت یان دانیشتووی گوندەکانی هەمان ناحیە بێت کە بۆی دادەمەزرێت بەرزترین خاڵ چانسی دامەزراندنی دەبێت.

ئەمەی خوارەوە فۆڕمی دامەزراندنەكەیە كە كە دوا کات بۆ پڕکردنەوەیان 19\11\2024 دەبێت.

https://forms.gle/TqHKZtMcBYMpkDDNA

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.