Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:28

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

باڵیۆزی فەرەنسا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکوومەت کرد،هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی یەکگرتوو و بەهێز لە زووترین کاتدا لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاری و پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە و جیهان.

هەروەها بیروڕا لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پێویستی دابینکردنی شایستە دارایی و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوا ئامادەکارییەکانی تایبەت بە پرسی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق کرا. لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە پرۆسەکە دەکات بۆ مەبەستی گەشەپێدان، بەڵام سەرنج و تێبینیشی لە سەر پرۆسەکە هەیە کە پێویستە بەلاڕێدا نەبرێت و بە هیچ شێوەیەک بۆ مەبەستی سیاسی بەکار نەهێنرێت و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیشی لەسەر جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور و یەکلاکردنەوەی پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.