Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:34

چەندان ئامێری دیكەی راكێشانی پارە لە پڕۆژەی هەژماری من زیادكران

کوردستان TV
100%

چەندین ئامێری دیكەی راكێشانی پارە لە پڕۆژەی هەژماری من لە سنووری پارێزگای دهۆك زیادكران و فەرمانبەران ئێستا دەتوانن مووچەكانیان تێدا راكێشن.

ماڵپەڕی هەژماری من بڵاوی كردەوە "ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە دهۆک لە زیادبووندان و تاکو ئێستا لەم ناونیشانانە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بەردەستن".

بڵاویشی كردەوە "مووچەخۆران دەتوانن لە ڕۆژانی دابەشکردنی مووچە و ڕۆژانی ئاسایی و بە شەو و پشووەکانیش سەردانیان بکەن و مووچەكانیان تێدا دەربهێنن".

ئەو ئامێرانەی راكێشانی پارە كە لە دهۆك زیادكراون دەكەونە ئەم شوێنانە:-

* دهۆک، بەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک

* دهۆک، شەقامی ئازادی، بەردەم نەخۆشخانەی لەدایکبوون

* دهۆک، نزیک کۆلێژی پزیشکی ددان و پزیشکی

* دهۆک، نزیک بەڕێوەبەرایەتی کارەبای دهۆک

* دهۆک، بەرامبەر هۆتیل سەرگلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.