بە ئامادەبوونی د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك، ئاریان سەڵاحەدین، بریكاری وەزیری ڕۆشنبیری و نوێنەر و بەرپرسانی حزبی ،لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا ڕێز لە هونەرمەند (شاكر محەممەد ئەمین ) گیرا.
لە ڕێوڕەسمەكه دا، چەندان وتار خوێندرانەوە و ڕۆڵی هونەرمەندی ناوبراو بەرز نرخێندرا..عهلی تهتهر پارێزگاری دهۆك، وتارێكی پێشكەش كرد دەست خۆشی لە ڕێكخەرانی ئەو ڕێوڕەسمە كرد و ڕۆڵی هونەرمەند شاكر محەممەدی لەبەرانبەر هونەر و سروودی نەتەوەیی و نیشتمانی بهرزنرخاند له ههمان كاتدا هەموو پشتوانییەكی بۆ ئەنجامدانی چالاكی هونەری و ڕۆشنبیری و كەلتووری و ئەدەبی دەربڕی .
پارێزگای دهۆك خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشكەش بە هونەرمەند شاكر محەممەد ئەمین كرد ئهنجا، فیلمێك لەسەر ژیانی هونەرمەند نماییش كرا و دواتر هونەرمەند شاكر محەممەد ئەمین چەندان گۆرانی پێشكەش كرد.
هونەرمەند شاكر محەممەد ئەمین، لە ساڵی 1954 لە قەزای ئاكرێ لە دایك بووە و خاوهنی 150 بەرهەمی هونەری لە گۆرانی و لاوكی نەتەوەیی و نیشتمانییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.