به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی بیست و نۆیه‌مین كۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا ناسراو بە کۆپ بیست و نۆ به‌ڕێوه‌چوو.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئیلهام ئەلیێڤ سەرۆكی ئازەربایجان له كۆپ 29 به‌شداره.
ئه‌مساڵ له كۆنفرانسه‌كه‌دا 190 سه‌ركرده و سه‌رۆكوه‌زیر و نوێنه‌ری وڵاتان له كۆپ 29 به‌شدارن و كۆنفڕانسه‌كه‌ش ماوه‌ی 11 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئامانجی كۆنفرانسه‌كه بەرزکردنەوەی داهاتی سندوقی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانکاریی کەشوهەوایە بۆ 100 ملیار دۆلار، ئەم بڕە پارەیەش ساڵانە بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی تازەگەشەسەندوو، لە بەرەنگاربوونەوەى کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوادا بەکاردەبرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌مساڵ به گه‌رمترین ساڵ ده‌ستنیشان كراوه و ریكۆردێكی نوێ تۆماركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.