بڕیارە لە 20 و 21 ی ئەم مانگە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش بەڕێوە بچێت، لە پرۆسەیەكی زۆر گرنگ كە چەند دەیە ساڵێكە نەكراوە، كوردانی دیاسپۆرا داوا دەكەن لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان حیساب بۆ ئەوانیش بكرێت، میكانیزمێك بۆ سەرژمێری ئەوانیش دابنرێت.
سەلام كوردە، بەرپرسی رەوەندی كوردستانی لە سوید، سەرباری نیگەرانییەكانی كە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق كوردانی تاراوگە ناگرێتەوە،ڕایدهگهێنێت، پێویستە بە میكانیزمێك كوردانی دیاسپۆرا لە سەرژمێری بەشدار بن.
زیاتر گوتی، 10%ی كورد لە دەرەوەی وڵاتن و هیچ رەوایەتی نییە كە لە پرۆسەی سەرژمێریدا حیساب نەكرێن، باسی لەوەش كرد كە لایەنە پێوەندیدارەكانی ئاگەدار كردووەتەوە كە چارەسەری ئەو پرسە بكرێت.
جێی ئاماژەكردنە كە لەگەڵ نزیكبوونەوەی بەڕێوەچوونی سەرژمێریی دانیشتووان، كە لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەنجام دەدرێت، پرۆسەكە چەندان كێشە و كەموكوڕی پێوەست بە كوردی تیادا هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە كوردستانییەكان، هەروەها ئاوارەكان و كەمیی بودجە و ماوەی دیاریكراو بۆ كارمەندانی پرۆسەكانی گەمارۆسازی و ژمارەدانان، جیا لەوەی هیچ میكانیزمێك بۆ ژمارەدنی كوردانی تاراوگە دیاری نەكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.