Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:07

ئەمشەو لەم ناوچانەی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات ئەمشەو یەكشەممە لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران لە كات و بە بڕی جیاواز ببارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: لەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممەوە کەشوهەوایەکی ناسەقامگیر بەشێكی زۆری پارێزگاكانی عێراقی گرتۆتەوە و ئێستا تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنباڕی گرتۆتەوە.

راشیگەیاند:  پێشبینی دەکرێت درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی بەرەبەیان بارانبارین بەبڕ و جۆری جیاواز سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

هەروەها رایگەیاند: بە پلە یەك ئەم شەپۆڵە كاریگەری لەسەر کەرکووک و گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت و ئەگەری بارانبارینی زیاتریان لەسەرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.