Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 22:20

وادەی شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

وادەی شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین راگەیەنرا كە لە ئەمشەوەوە دەست پێ دەكات و ماوەی چەند رۆژێك دەخایەنێت.

دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند: پێشبینی دەكرێ لە چەند كاتژمێری داهاتوودا شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی ناوەڕاست و رۆژئاوای عێراق دەست پێ بكات.

راشیگەیاند: بارانبارینەكە بەشێوەی جیاواز و لە كاتی جیاوازدا دەبێت، لە هەندێك ناوچە بارانبارینەكە بە لێزمە دەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە شەپۆڵە بارانبارینەكە بۆ سبەی دووشەممەش بەردەوامی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.