بازرگانێکی بیانی دەستگیرکرا و بڕی (11)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دەستی بەسەرداگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویكردهوه، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لەئەنجامی پرۆسەیەکی بەدواداچوونی چەند هەفتەیی ، لەچاڵاکیەکدا تیمي بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەبەرواری 8ی11ی2024 لەناو شاری هەولێر توانیان بڕی (11) یانزە کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دەست بەسەردا بگرن کە لەوڵاتی غینیاوە بۆ هەرێمی کوردستان هێنرابوو، لەم چاڵاکیەدا بازرگانێکی بیانی دەستگیرا کرا کە چەند ساڵە لەم جۆرە بازرگانییە گڵاوە.
ئاماژهی بهوهش داوه، تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقلییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.