له ساڵی ١٩٥٦وه وه‌ك ده‌نگێكی نوێ و هونه‌رمه‌ندێكی نوێكار هاتۆتهگۆڕهپانی ئاواز‌و گۆرانی كوردی
شه‌ماڵ جه‌لال سائیب، مامۆستا، مۆسیقاژه‌ن و نوێكه‌ره‌وه‌ی هونه‌ری كوردی بووه، له‌دایكبووی شاری سلێمانییه،به‌هۆی پیشه‌ی باوكییه‌وه كه قایمقام بووه، كاری له‌زۆرێك له‌قه‌زاكان كار‌و فرمانی ئه‌نجامداوه.
شه‌ماڵ سائیب ..له ساڵی ١٩٥٦دا خوێندنی زانكۆی ته‌واوكردووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له مێژوو وه‌رگرتووه.
له دوا دوای ساڵی ١٩٦٣دا چۆته ئه‌مه‌ریكا بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا‌و بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ئه‌ده‌بدا وه‌رگرتووه، كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان له ساڵی ١٩٧١دا له زانكۆی سلێمانی كراوه به مامۆستای یاریده‌ده‌ر له كۆلێژی ئاداب،
ئه‌م هونه‌رمه‌نده لێهاتووه له ساڵی ١٩٥٦وه وه‌ك ده‌نگێكی نوێ و هونه‌رمه‌ندێكی نوێكار هاتۆتهگۆڕهپانی ئاواز‌و گۆرانی كوردی و گه‌لێك گۆرانی كوردی و گه‌لێك گۆرانی سه‌ركه‌وتووی وه‌ك "شوانه هۆ شوانه" و "به‌رده به‌رده" و "هاتی بۆ هاتی" و "هاتم هاتم" و "هه‌ره له‌یلێ" و "جوان ئێمه جوانین" و "بارزانی" و "زوله‌یخا"ی دانا‌و به‌ده‌نگه خۆش و زۆڵاڵهكهی گوتنی و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا.
شه‌ماڵ سائیبی هونه‌رمه‌ند له زۆربه‌ی سروود و گۆرانیه‌كانی كۆرسی به‌كارهێناوه و هیوا و ئاواتی بووه ئافره‌ت ڕۆڵی هه‌بێت له هونه‌ر به‌گشتی و لهگۆرانییهكانیدا،( من هه‌میشه ویستوومه ئافره‌ت وه‌ك پیاو ده‌وری هه‌بێ له‌گۆرانی و مۆسیقادا ، له‌ناو كوردا بهپیاویان ده‌گووت چاوه‌ش ، لۆتی ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوایه شتی زۆر عه‌جایب تریان پێ ده‌گوت ، به‌داخه‌وه ئێمه ڕۆژگاری زۆر سه‌ختمان بینی ، بوختان ،تانه‌و ته‌شه‌ر ، ناوزڕاندن ، كۆڵم نه‌دا) .
شه‌ماڵ سائیبی دڵسۆز و خه‌مخۆر و بۆ هونه‌ر هیچ كات مه‌به‌ستی نه‌بووه له‌وڕێگه‌یه‌وه ناو و ناوبانگ ده‌ربكات به‌ڵكو ته‌نها مه‌به‌ستی بووه هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی پێش بكه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی، هه‌ندێك له‌گۆرانیه‌كانی به‌شێوه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ خاتوونێك به‌ناوی( گه‌لاوێژ) خوێندووه، سه‌ره‌تای چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و خاتوونه دهنگخۆشهمان بۆ ده‌كات( ڕۆیشتمه ئیستگه‌ی به‌شی عه‌ره‌بی كچێكی زۆر ده‌نگخۆش و جوان و شیرین و میهره‌بان و زیره‌كم دۆزییه‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ردوو چاوه‌كانی كوێربوون، خۆی ناوی ساهیره) بوو باوكی میسری و دایكی یۆنانی بوو، سهرهتاناوهكهیم گۆڕی لهساهیرهوه بۆ گه‌لاوێژ، هه‌موو شیعره كوردییه‌كانم پێ ده‌گووت ئه‌و خێرا له‌به‌ری ده‌كرد، دوایی مه‌عناكه‌ی لێ ده‌پرسیم، من لهپرسیارێكیدا زۆرم به‌زه‌یی پێداهاته‌وه، لهگۆرانیهكم كه ده‌ڵێ : پێم بڵێ پێت ده‌ڵێم به‌و چاوهجوانه، من له‌جیاتی ئه‌وچاوه جوانه‌ی بۆتهرجهمه بكه‌م ده‌ستم به‌قژی داده‌هێنا و ده‌مگوت به‌م قژه جوانه، ئه‌میش پێده‌كه‌نی و ده‌یگوت ئه‌م شیعرانه زۆر خۆشن) (20) .
هونه‌رمه‌ند له ماوه‌ی ژیانیدا دووجار ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه،جاری یه‌كه‌م له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خاتوونێكی ئه‌مریكایی ده‌كات و ده‌بنه خاوه‌نی كوڕێك به‌كوردی ناوی ( هه‌ڤاڵ) و به ئه‌مریكی( سام) بووه.
جاری دووه‌م شه‌ماڵ سائیب گه‌ڕاوه‌ته‌وه نیشتمان و مامۆستای كۆلیژی ئاداب بووه، له‌گه‌ڵ خاتوو( نه‌زیره مه‌لاكه‌ریم) هاوسه‌رگیری ده‌كات، به‌روبوومی ئه‌و ژیانه هاوبه‌شییه ده‌بنه خاوه‌نی دوو كوڕ به‌ناوه‌كانی ( ژیمۆ و تیشكۆ) .
نهزیرهخانی هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵ سائیب باس له‌سه‌ره‌تای یه‌كترناسینی خۆیی و هونه‌رمه‌ند ده‌كات ( سه‌ره‌تای بینینمان له‌كتێبخانه‌ی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ستیپێكرد، من به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و كتێبخانهیهبووم، ئه‌ویش هاتوچۆی ئه‌وێی زۆر ده‌كرد، له‌وێ داوای لێ كردم خۆم بگوازمه‌وه بۆ كتێبخانه‌ی زانكۆ، شه‌ماڵ لهوكتێبخانهیه لێپرسراو بوو، من خۆم گواسته‌وه ئه‌وێ و پێوه‌ندیمان زۆرتر‌بوو له‌ئاكامدا بوو به‌هۆی خۆشه‌ویستی، من له (7/3/1975) مێردم پێكرد) .
هونه‌رمه‌ند دواساڵه‌كانی ژیانی له‌شاری هه‌ولێر نه‌خۆشیی و ناله‌باری باری ده‌روونی ته‌نگی پێ هه‌ڵده‌چنێ و ڕۆژ به‌ڕۆژ لاواز ده‌بێت ، به‌پێویستی ده‌زانم له‌گه‌ڵ ناو هێنان و یاد و یاده‌وه‌ریی هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵ سائیب و دواساڵه‌كانی ژیانی له‌شاری هه‌ولێر ، نابێت ڕۆڵی دڵسۆزانه و چاكه‌و مرۆڤدۆستی به‌ڕێز ( شێخ سه‌لاحه‌دین شێخ سڵێمان باقلانی) و كوڕه‌كانی به‌تایبه‌ت( عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف) ی شاعیر فه‌رامۆش بكه‌ین ، چونكه ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌بووه له‌چاودێری و خزمه‌تكردن و به‌خێوكردنی ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌ی هه‌موو ژیانی بۆ هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌ی ته‌رخان كردبوو..!
له‌كۆتا ڕۆژه‌كانی ژیانیدا كه به‌ده‌ست نه‌خۆشیی ( توانه‌وه‌ی جگه‌ر) له‌ده‌رئه‌نجامی جگه‌ره‌كێشان و زۆر مه‌ی خواردنه‌وه ده‌یناڵاند، به‌رێز ( نیهال سائیب) ی برای له‌شاری هه‌ولێره‌وه ده‌یباته‌وه بۆشاری سلێمانی ، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م، چرای هیواو ئاواتی هونه‌رمه‌نده جوان و شیكۆپۆش و ده‌نگخۆش و داهێنه‌ر شه‌ماڵ سائیب ده‌كوژێته‌وه ، له‌رێكه‌وتی (7/11/1986) بۆ هه‌میشه چاوه‌كانی لێكده‌نێ و له ڕێكه‌وتی (8/11/1986) له‌گرده‌كه‌ی سه‌یوانی سلێمانی جه‌سته‌ی سارد‌و سڕی ده‌خرێته ناو ئامێزی خاكی پیرۆزی كوردستانه‌وه.
گۆرانیه‌كانی:
1/ ئازیز به‌هاره ( هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
2/ به‌رده‌به‌رده ( هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
3/ بولبول مژده( هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
4/ بۆتۆیه دڵ بۆتۆیه ( هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
5/ بۆمنت ناوێ ( هۆنراوه‌ی مه‌دهۆش و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
6/ بابه هه‌سته ، گۆرانی بۆ منداڵان( هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
7/ به‌سته‌ی دڵداری ( هۆنراوه‌ی عه‌بدوڵلا گۆران و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
8/ هاتی بۆ هاتی ( هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
9/ هیوا _ خۆزگه دنیام هه‌بوایه ( هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
10/ ئه‌رێ له‌یلێ ( هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
11/ هاوار سهدهاوار ( هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
12/ وه‌ره وه‌ره ( هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
13/ شوانه شوانه ( هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
14/ جوانین ئێمه جوانین ( هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
15/ ده‌مه‌كه‌ت بێنه‌و ده‌ستت لابه ( هۆنراوه‌و ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
16/ زوڵێخا ( هۆنراوه‌ی ئه‌حمه‌د موخڵیس و
ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
17/ سهراب ( هۆنراوه‌ی كه‌ریم سهعیدزانستی و
ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
18/ گیانه سوێنددهخۆم ( هۆنراوه‌ی هاوار و
ئاوازی هونه‌رمه‌ند) .
19/ له‌یاره‌وه ( هۆنراوه‌ی ئهحمهدههردی و ئاوازی قادردیلان) .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.