گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژه بهوه دهكات، لە ماوەی24 کاتژمێری ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شارەزوور تووشی سکچوونێکی کتوپڕ بوونە و دواتر ڕاستەوخۆ لیژنەیەک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بكهن.
د.سەرکار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایگهیاند: لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شارەزوور تووشی سکچوونێکی کتوپڕ بوونە و دواتر ڕاستەوخۆ لیژنەیەک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بكهن و هۆکارەکان دەستنیشان بکەن.
د.سەرکار سوورچی ههروهها ئاماژهی بهوه كردووه، دوای تەواوبوونی کارەکانی ئەم لیژنەیە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بە داتا و ژمارە ڕادەگەیهنرێت.
هاوكات له لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانییهوه پزیشکی پسپۆڕ و پێداویستی پزیشکی ڕەوانەی شارۆچكهی شارەزوور کراون بۆ ئەوەی دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن . گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، تا ئێسته دیار نییە ژمارەی تووشبووان چەندە و زۆربەی تووشبووەکان دوای وەرگرتنی چارەی پزیشکی گەڕاونەتەوە ماڵەوە و نزیکەی 20 بۆ 25 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئووف بەگ لە شارۆچكهی شارەزوور ماونەتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.