Erbil 21°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:26

خوێندنى باڵا داتا و ژمارەى وەرگیراوانى ئامادەییە پیشەییەکان بڵاودەکاتەوە

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) هاوشێوەى دەرچوانى زانستى و وێژەیی و ناوچە دابڕێنراوەکان، (696) دەرچووى ئامادەییە پیشەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان وەرگیراون.

وه‌زاره‌ت ڕایگه‌یاندووه‌، ئەمساڵ بۆ یەکەمینجارە دەرچوانى قوتابخانه‌ پیشەییەکان ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەرچووانى ئامادەیی شوێنى وەرگرتنیان ڕادەگەێندرێ، ژمارەى دەرچوى ئامادەییە پیشەییەکان لە ساڵى خوێندنى (2023-2024) و ساڵانى پێشتر گەیشتە (1145)، لە ئەنجامدا (696) یان وەرگیران و (138)ى دیکەیان وەرنەگیران، هاوکات (311) دەرچوى پیشەیی فۆرمى داواکاریان پێشکەش نەکرد.

خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، جیاواز لە ساڵانى ڕابردوو، دەرچوانى ئامادەییە پیشەییەکان لەگەڵ دەرچوانى بەشەکانى زانستى و وێژەىی شوێنى وەرگرتنیان ڕاگەیەنرا و بەهەمان پرۆسە دەتوانن شوێنى وەرگرتنیان لە وێبسایتى ڕێگەى زانکۆ (regayzanko.com) بدۆزنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.