Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:26

ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان

کوردستان TV
100%


وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی حاجیان تاوه‌كوو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 12ی11ی2024 درێژ كرایه‌وه.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی حاجیان تاوه‌كوو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 12/11/2024 درێژ كرایه‌وه‌.

 ئاماژەی بەوەش داوه‌، له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و له‌ جیاتی ناوه‌كه‌ی ناوێكی یه‌ده‌گ به‌ پێی ڕێزبه‌ندی ده‌رچوونی ناوه‌كان شوێنی ده‌گرێته‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌، له‌ زووترین كاتدا سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان  له‌ پارێزگاكانی، هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆییه‌كانی، زاخۆ، سۆران، ڕاپه‌رین و گه‌رمیان، بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان؛ چونكه‌ واده‌ی وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می تێچووی حه‌ج به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه‌ درێژ ناكرێته‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئەو پێداویستییانەی کە  هاووڵاتیان دەبێت لەگەڵ خۆیان بیهێنن بریتین لە:
1- بڕی چوار ملیۆن دیناری عیراقی وه‌كوو گوژمه‌ی یه‌كه‌م تاوه‌كوو گوژمه‌ی دووه‌م دیاری ده‌كرێت.
2- پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی ده‌رچووه‌ ئاماده‌ بێت.
3- پاسپۆرت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.