ئاگاداری هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرایەوە كە بۆ ماوەیەك شەقامێكی سەرەكی شارەكە دادەخرێت.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی كردەوە " رێگای پیشەسازی کۆن (سناعەی کۆن) بۆ رێگای ئازادی و بە پێچەوانەوە و شەقامی دووسایدی پشت قەسابان، واتا سێڕیانی (سناعەی کۆن، ئازادی و پشت قەسابان) دادەخرێت.
بڵاویشی كردەوە كە داخستنەكە لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە دەستی پێ كردووە و تا ماوەیەك بەردەوامی دەبێت.
سەبارەت بە هۆكاری داخستنی سێڕیانەكەش، ئاماژەی بەوە دا كە بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامی 25 مەترییەوە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.