Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 09:55

شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%


شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرتووه‌ته‌وه‌ و له‌ چه‌ندین ناوچه‌ لافاو دروستبوو و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

 له‌ دوێنێوه‌ شه‌پۆلێكی چڕی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ كه‌ركووك لافاو دروستبوو و دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

 په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ كه‌ركووك رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ چڕه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌، له‌ شاره‌دێی عه‌باسی لافاو دروستبووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئافره‌تێك و پیاوێك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، و لافاو زیانی ماددی زۆریشی به‌ ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

 له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای بارانبارینی به‌ خوڕ، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رگریی شارستانی و شاره‌وانییه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆكان له‌ هیچ شوێنێك لافاو رووینه‌دا، هه‌ر به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی لافاو ئه‌مڕۆ له‌ سنووری په‌روه‌رده‌كانی، كه‌ركووك، هه‌ڵه‌بجه‌، ڕاپه‌ڕین، پێنجوێن، گه‌رمیان، سەیدسادق، شارباژێر و شارەزوور پشووی فه‌رمییه‌. بارانبارین پارێزگه‌كانی به‌غدا، دیاله‌، ئه‌نبار و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌شی گرتووه‌ته‌وه‌، له‌ ناوچه‌ی مه‌نسووریه‌ی به‌غدا په‌نگ خواردنی ئاو جووڵه‌ی هاووڵاتییانی راگرتبوو، هه‌روه‌ها له‌ دیاله‌ و ئه‌نباریش به‌هۆی ناسه‌قامگیری دۆخی كه‌شوهه‌وا و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرایه‌ پشووی فه‌رمی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.