له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وی ئاستی گژرژی و ململانێیه‌كان له ناوچه‌كه ئەمەریکا ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ی دیكه‌ی ئێف شازده‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگیر كرد.
فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ناسراو به (سێنتکام) ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف شازده‌ی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا، لە بنکەکەیانەوە لە ئەڵمانیا گەیشتوونەتە ناوچەی ژێر بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
لای خۆیه‌وه ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە ئەم فڕۆکانە لە سەروبەندی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئیران ڕەوانە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراون. ئەوە لە کاتێکدا شه‌وی رابردوو سوپای ئیسرائیل به رێگه‌ی فرۆكه‌وه چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازی له نێوخۆی ئیران كرده ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.