ئەمڕۆ یەکشەممە20ی10ی2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت دوای ئەوەی دەنگی دا ، لە لێدوانێکدا هیوای خواست ، هەڵبژاردن لە كەشێكی ئارام و بێ کێشەدا بەڕێوە بچیت.
سەرۆکی حکوومەت داوایکرد کە هەموو كەسێك كە مافی دەنگدانی هەبێت، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر دیاریكردنی نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمان و دیاریكردنی حكوومەتی داهاتووی خۆیان بدەن.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها هیوای خواست ، خەڵكی كوردستان ئەمڕۆ پادداشتی خزمەت و راستگۆیی بدەنەوە و سزای ئەو لایەنانەش بدەن كە یاریی بە چارەنووس و مافی خەڵكی كوردستان دەكەن.
گوتیشی دڵنیام خەڵكی كوردستان هەمیشە سەركەوتوو دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.