ئەمڕۆ شەممە 19ی10ی2024، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دهقی ڕاگهیهندراو:
جەماوەری خۆشەویستی كوردستان...
بەناوی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی پارتیمان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم بۆ سەركەوتنی گەورەی لیستی 190ـی پارتیمان لە دەنگدانی تایبەت دەكەین كە لە ڕۆژی18ـی ئۆكتۆبەری 2024بەڕێوەچوو.
وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ ڕۆڵی جوامێرانە و قارەمانانەی پارێزەرانی وڵات، ئەم متمانە گەورە و گرنگەی پێشمەرگە قارەمانەكان و دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت بە پارتیمان، مایەی سەربەرزی و شانازیی گەورەیە.
هەروەك چۆن لە داستانە گەورەكاندا پێشمەرگە بە گیان و خوێنی پیرۆزی خۆیان بەرگرییان لە كوردستان دەكرد، بەم دەنگدانە فراوان و زۆرەیان بۆ لیستی 190ـی پارتیمان جارێكی دیكە سەنگەری بەرگری لە ئارامی كوردستان بۆ ئاوەدانی و خۆڕاگری زیاتر پاراست و بەمەش موژدەی سەركەوتنی گەورەتری پارتییان دا.
بە ناوی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی پارتیمان دووبارە سوپاس و پێزانینمان بۆ تێكڕای دەنگدەرە بەڕێزەكانی دەنگدانی تایبەت و داوا لە دەنگدەرانی كوردستان دەكەین بە فراوانی بەشداری لە هەڵبژاردنی سبەی 20ـی ئۆكتۆبەر بكەن تا كوردستان لە دەستی ئەمیندا بمێنێ.
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
19ی ئۆکتۆبەری 2024
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.