سبهی یەکشەممە 20ی ئۆکتۆبەری2024، هەڵبژاردنی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت هەر لەم چوارچێوەیەدا ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات و ڕێژەی بەشداری کردن تێیدا گەیشتە (97٪).
د.دیندار زێباری ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە پڕۆسەکە وتی: یەكێك لە دیاردە گرنگەكانی شارستانیەتی هەر گەل و وڵاتێك گەڕانەوەیە بۆ بەشداری پێكردنی هاووڵاتیان لە زەمینەی دەسەڵاتی سیاسی و سیستمی حوكمڕانیدا، ئەمەش خۆی لە هەڵبژاردندا دەبینێتەوە، بەپێی راسپاردە و پڕەنسیپە نێودەوڵەتییەکان دەنگدانی ئازادی هاووڵاتیان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمان یەکێکە لە مافە سەرەتاییەکانی هەر تاکێک.
ڕێکخەریی راسپاردە نێودەوڵەتییەکان زیاتر وتی: لە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دوو ملیۆن و 899 هەزار و 615 کەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە، لەوانە (215960) دەنگدەری تایبەت.
ئەوەشی روونکردەوە کە (1191) کەس لەوانە (368 ئافرەتی کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی (100) کورسیی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.