سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە دەبێت خەڵکی کوردستان حكوومەتێك هەڵبژێرێت كە ئامادە نەبێت لەبەر هیچ هۆكارێك، خەڵكی كوردستان بكاتە قوربانیی بەرژەوەندیی خۆی.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆك لە چوارچێوەی بەرنامەی (گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیران)، باسی لە ژمارەیەك پرسی زۆر گرنگی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان و ئاییندەی هەرێمەكە و پێداویستییەكانی خەڵكی كوردستان كرد و جەختیشی لەوە كردەوە كە دەبێت خەڵكی كوردستان حكوومەتێك هەڵبژێرێت كە ئامادە نەبێت لەژێر فشار، بۆ بەرژەوەندیی شەخسی، بۆ بەرژەوەندیی حزبی، لە ترساندا یان لەبەر هەر هۆكارێك، خەڵكی كوردستان بكات بە قوربانیی بەرژەوەندیی خۆی.
ئاماژهی بهوهش كرد، مرۆڤ ئەگەر باوەڕی بە قەزیەیەك هەبێ و باوەڕی بە خوا هەبێت، دەبێ خۆڕاگر بێت، من باوەڕ ناكەم شتێك كە ئێمە لەسەری دەچین، ئەو ڕێبازەی ئێمە هەڵمانبژاردووە و ئەو ڕێگەی ئێمە لەسەرین، من باوەڕی رەهام هەیە كە هەقە، مادام مرۆڤ لەسەر هەقە، خواش پشتیوانە و قوەت و هێزیش دەداتە مرۆڤ و مرۆڤ بەردەوام دەبێت. ئەوەی دیكەش پشتیوانیی خەڵكی كوردستان بووە، كاتێك من دەبینم خەڵكێكی خۆڕاگر و قوربانیدەر ئامادەیە بۆ خاتری وڵات و ڕێباز و كەرامەتی خۆی، هەموو كاتێك خۆی بكاتە قوربانی، ئێمە لەوان زیاتر نین و پێویستە ئێمەش ئامادە بین وەك ئەو میللەتەی كە خۆمان بكەینە قوربانیی بیروباوەڕی خۆمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.