Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:44

ڕوونکردنەوەیەک لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانییەوە

کوردستان TV
100%


فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتیی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانییدا هاتووه‌، بەداخەوە ئەمڕۆ دەنگۆیەکی بێ بنەما و پێچەوانەی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی، لەلایەن کەناڵی ئێن ئاڕتییەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە هێزێکی سەر بە فەرماندەییمان هەڵیانکوتاوەتە سەر کۆگایەکی فلێکسەکانی نەوەی نوێ لە پارێزگای دهۆک، بە ڕای گشتی ڕادەگەیێنین کە ئەم دەنگۆیە دوورە  لە ڕاستییەوە و سەرلەبەری ئەم هەواڵ و زانیارییە ڕەتدەکەینەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئێمە وەک فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی دووپاتی دەکەینەوە کە هێزەکانمان ئەرکیان پاراستنی سەرجەم چین و توێژ و لایەنەکانە بێ جیاوازی و کارێکی لەو شێوەیە لە هێزەکانمان ناوەشێتەوە، هاوکات ئامانجیشمانە ڕۆژانی بانگەشە و پرۆسەی هەڵبژاردن لە دۆخێکی ئەوپەڕی ئارامیدا تێپەڕێت.

له‌ كۆتاییدا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، كه‌ فەرماندەییمان بە مافی خۆی دەزانێت کە داوای یاسایی لەسەر کەناڵی ناوبراو تۆمار بکات چونکە پێمان وایە ئەمە هەوڵێکە بۆ لەکەدارکردنی ناوی پیرۆزی پێشمەرگە لەلایەن کەناڵی ئێن ئاڕ تییەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.