لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری دا بردنە ژوورەوەی مۆبایل بۆ نێو بنەكەكان لە دەنگدانی تایبەت و گشتی قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە.
ئەمڕۆ یەكشەممە لە وەزارەتی ناوخۆ، لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن بۆ تاوتوێكردنی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند: لە رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا لە دەنگدانی تایبەت و گشتیدا بردنە ژوورەوەی مۆبایل بۆ نێو بنەكەكان قەدەغەیە و رێگەپێدراو نییە، بۆ ئەوەی دەنگدەر بە ئازادی خۆی دەنگ بەو لایەنە بدات كە دەیەوێت.
راشیگەیاند: لە رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندا قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەنرێت و شەقامەكان ناگیرێن، بەپێچەوانەوە لەو رۆژەدا هاتوچۆی هاووڵاتییان زۆر ئاسایی دەبێت.
بڕیارە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن تا رۆژی 15ی مانگی داهاتوو بەردەوام بێت و رۆژی 20ی مانگیش دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.