Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 15:26

مەسرور بارزانی: لە سایەی پارتیدا بنەماکانی پێکەوە ژیان لە هه‌رێمی کوردستان بەهێزتر دەبێت

100%


مەسرور بارزانی ڕایده‌گه‌ێنێت، پێکهاتە جیاوازەکان بەشێکی گرنگن لە گەلی کوردستان و لە سایەی پارتیدا، بنەماکانی پێکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 29ی9ی2024، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ پارت و لایەنەکانی ئەندامی هاوپەیمانیی مەسیحی کۆ بووەوە.

مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکدا بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کردووە پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان، بە تایبەتی کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن، بەشێکی گرنگن لە گەلی کوردستان و ئێمە هەموومان بەیەکەوە خاوەنی ئەم نیشتمانەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.