Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:33

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لە پێشھاتە سەربازییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانین

100%


سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی لەبارەی پەرەسەندن و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت کە بە نیگەرانییەوە لە بە ئامانجگرتنی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان دەڕوانن.

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لە پێشھاتە سەربازییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەئامانجگرتنی، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی سەید حەسەن نەسروڵڵا و یاوەرانی دەڕوانین. پرسە و سەرەخۆشی لە خێزان و کەسوکاری شەھیدان دەکەین و ھاوخەمیانین.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: ئەم پێشھاتانە مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن. ھۆشداری دەدەین کە بەردەوامیی ئەم دۆخە تەنیا کارەسات و ماڵوێرانیی زیاتری بۆ ھەموو لایەک بەبێ جیاوازی لێ دەکەوێتەوە.

لە کۆتاییدا، سەرۆکایەتی ھەرێمی كوردستان داوای لە ھەموولایەک کردووە کە دان بەخۆیاندا بگرن و ڕێگا لە تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.