Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:09

واشنتۆن: هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه‌ ئێران وه‌ڵامی كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا بداته‌وه‌

کوردستان TV
100%


واشنتۆن ده‌ڵێت، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه‌ ئێران وه‌ڵامی كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا بداته‌وه‌. بەرپرسێکی ئەمه‌ریکی به‌ تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی رایگه‌یاند، هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئێران خۆی بۆ کاردانەوەی گەورە ئامادە دەکات، دوای كوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه‌. 

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا نازانرێت وەڵامی تۆڵەسەندنەوە لە لایەن حزبوڵڵای لوبنان و ئێران، به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌بێت یان به‌ جیا، چونكه‌ تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نیه‌ كه‌ ئێران له‌ تۆڵه‌ی كوژرانی نه‌سروڵڵا، هێرشبكاته‌ سه‌ر ئیسڕائیل. 

جێی ئاماژه‌یه‌، ئێواره‌ی هه‌ینی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ باڵاكانی له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌ ناوچه‌ی زاحییه‌، له‌ بۆردومانێكی چڕی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئیسڕائیلدا كوژران. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.