Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 18:48

مه‌سرور بارزانی: ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ڵێن كۆتایی پێ ده‌هێنین، ئێمه‌ش ده‌ڵێین ناتوانن

کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەنکار، وەبەرهێنەر، بازرگانان و ئەندامانی ژووری بازرگانی هەولێر گوتارێكی پێشکەشی کرد و ڕایگه‌یاند، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ ڕووی گه‌شی ئه‌م هه‌ڵبژادنه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان باس بكه‌ین، باسی ئاوه‌دانی و باشترکردنی ژیانمان بكه‌ین باسی داهاتمان بكه‌ین، ده‌مانه‌وێت هه‌نگاو به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی ڕووناكتر بنێین، نامانه‌وێت له‌ تاریكیدا بژین.

 گوتیشی، ده‌مانه‌وێت به‌ره‌و ڕووناكی هه‌نگاو بنێین، جیاوازی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌وان هیچ په‌یامێكیان پێ نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌ره‌و كوێ بچێت؟ به‌ڵكوو ته‌نیا هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه‌ پارتی ڕابگرن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت سه‌ركردایه‌تی ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه‌ بكات و به‌ره‌و قۆناغێكی ڕووناكتر هه‌نگاو بنێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ڵێن "كۆتایی پێ ده‌هێنین"، ئێمه‌ش ده‌ڵێین "ناتوانن". ئێمه‌ش ده‌ڵێین باشتری ده‌كه‌ین، به‌ره‌و پێشتر هه‌نگاو ده‌نێین و ئاوه‌دانتری ده‌كه‌ینه‌وه‌. 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.