بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە دا كە لە هەردوو رۆژەكەدا ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.
كەشناسی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێ ناوچەش نیمچەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 - 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی .
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی بەمشێوەی خوارەوە خستەڕوو:-
هەولێر: 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 33 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 37 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
سۆران: 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 37 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.