بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگای هەولێر - كەركووك كەوتەوە و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەست دا.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگای نێوان هەولێر – كەركووك لە نزیك پردێ، رووداوێكی سەختی هاتوچۆ رووی دا.
راشیگەیاند: رووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگرێك كەوتەوە، بەداخەوە لە ئەنجامی رووداوەكە شوفێری هەردوو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە گیانیان لەدەست دا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەرەبەیانی دوێنێ پێنجشەممەش بەهەمانشێوە هەر لە سنووری پارێزگای كەركووك رووداوێكی دیكەی سەختی هاتوچۆ روویدابوو كە بەهۆیەوە 10 كەس گیانیان لەدەست دا و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون.
كەركووك / هەڵۆ جەباری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.