Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:49

سەرۆکی دیوان و کۆنسوڵی ئەڵمانیا لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە کەشێکی ئارامدا هاوڕا بوون

سەرۆکی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ کۆنسوڵی گشتيی ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 2024/8/13، فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە كڵاوس شترايشه‌ر كونسوڵى گشتیی ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکان بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باس کران. هەردوولا لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە کەشێکی ئارام و دۆخێکی سەقامگیردا، هاوڕا بوون.

دۆخی گشتی و ئاڵۆزییە هەنووکەییەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، تیایدا جەخت لە هێورکردنەوەی گرژییەکان کرایەوە، هه‌روه‌ها بیروڕا سەبارەت بە گۆڕانی ئاووهەوا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کارکردن بۆ پەرەپێدانیان، ئاڵوگۆڕ کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.