Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:18

پارێزگاری هەولێر: لە دەرەوەی شار زەوی پۆ پاڵاوگەكان دابین دەكرێت

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند كە سەرقاڵی پلانێکين بۆ دابینیکردنی زەوی لە دەرەوەی شار بۆ پاڵاوگەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانى ڕاگەیاندن گوتی "پاڵاوگەکان سەرچاوەی ژیانی بەشێکی خەڵکن، بەڵام نابێت بەشێک بن لە تێکدانی ژینگەی شار".

راشیگەیاند "پاڵاوگەكان بەرهەمەکەیان سووتەمەنییە و پێویستی ژیانە، بۆیە دەبێت شێوەیەک بدۆزینەوە بۆ کارکردنیان لە دەرەوەی شار، چونکە دەرفەتی کارە و سووتەمەنییەکەش پێویستیی هاووڵاتییانە، لە پلاندایە و کاری بۆ دەکرێت لە دەرەوەی شارەکان زەوییان بۆ دابین بکرێت".

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا "نەوەک پاڵاوگەکان، بەڵکو مۆلیدە، ئۆتۆمبێل، کارگە یان هەر شتێکی دیکە ژینگە پیس بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەکرێت".

پێشتر لە رۆژی 4ی ئەم مانگەدا، ئومێد خۆشناو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو كە دەبێت سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەكان لە شاری هەولێر دابخرێن كە ژمارەیان 138 پاڵاوگەی نایاساییە.

لە دوای دەرچوونی بڕیارەكەش، لە رۆژانی رابردوو چەندان پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری گوێڕ و قوشتەپە و چەند شوێنی دیكەی هەولێر داخران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.