ئەمڕۆ یەكشەممە منداڵێك لە كاتی یاریكردندا لە شارۆچكەی خەبات، دەكەوێتە ناو ئاوی زێی گەورە و دەخنكێت.
لەبارەی رووداوەكە، زانا نامیق بەرپرسی بنكەی بەرگریی شارستانی خەبات بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ یەكشەممە منداڵێكی 6 ساڵان لە لێواری زێی گەورە لە شارۆچكەی خەبات یاریی كردووە و كەوتۆتە نێو زێیەكە.
راشیگەیاند: هەر دوای كەوتنە نێو ئاوەوە، بەداخەوە منداڵەكە خنكاوە.
ئاماژەی بەوەش دا كە تیمەكانی گەڕان سەر بە بەرگریی شارستانی خەبات لەنێو زێی گەورە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی منداڵەكە، بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
خەبات / سالار نامیق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.