ئەمڕۆ یه‌كشەممە بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و سه‌نگه‌ر كانه‌بی بەرپرسی لقی23ـی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بارەگای لقی 23ی قه‌ره‌چووخی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هه‌ولێر گوژمەی (14) ملیار و 200 ملیۆن دیناری بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی ئاوه‌دانی له سێكته‌ره‌كانی (ئاو و كاره‌با و رێگه‌وبان و قوتابخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستی) لە سنووری شارۆچكەكانی مه‌خموور و قووشتەپە و شارەدێكانی سەر بەو دوو شارۆچكەیە، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا ڕاگەیاند و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست بە جێبەجێکردنیان ده‌كرێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە ئاسانکاری زیاتری راییکردنی کاروباری هاووڵاتییان و پرسەکانی کەمکردنەوەی ڕۆتین و رێزگرتنی زیاتر لە هاووڵاتییان کرایەوە، کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خودی مەسرور بازرانی سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر دەکاتەوە.
بڕیاری مەسرور بارزانی لەبارەی زەوییە سندووقییەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە خزمەتی زیاتر بە چینی هەژاران و کەمدەرامەتان و کەمکردنەوەی گرفتی نیشتەجێبوون دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.