به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مساڵ به‌هۆی سه‌رپێچی رێنماییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 90 كۆمپانیای حه‌ج و عومڕه ڕاگیراون و مۆڵه‌تیان پێ نه‌دراوه گه‌شتی عومڕه بكه‌ن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكدا بڵاوی كردەوە: ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ده‌كەینەوە له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌لامه‌تی و زیان پێ نه‌گه‌یشتنیان، به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی عومڕه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵمان نه‌كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی عومڕهكاران له هه‌رێمی كوردستان بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه.
بڵاویشی كردەوە: عومڕەكاران له كاتی چوونیان بۆ عومڕە، به مافی خۆیان بزانن و داوای بینینی گرێبه‌ستی كاركردن له‌و كۆمپانیایه بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه واژوویان كردووه به مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه‌یان.
هەروەها بڵاوی كردەوە: ئه‌مساڵ به‌هۆی سه‌رپێچی رێنماییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 90 كۆمپانیا ڕاگیراون و مۆڵه‌تیان پێ نه‌دراوه گه‌شتی عومڕه بكه‌ن، تاوه‌كو كێسهكانیان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی جەختیشی كردەوە كە له داهاتوویه‌كی نزیكدا ناوی سەرجەم ئه‌و كۆمپانیانه بڵاو ده‌كاتەوە كه گرێبه‌ستیان لەگەڵیاندا كردووه و ده‌توانن به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه گه‌شت بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك هه‌ڵناگرین له ئه‌گه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌كدا.
له كۆتاییدا داواشی كرد، هه‌ر عومڕهكارێك له گه‌شته‌كانیدا كه‌مته‌رخه‌می له خزمه‌تكردنیان به‌دی كرد له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێك یان كۆمپانیایه‌ك، ده‌توانێت سكاڵا له به‌شی یاسای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه تۆمار بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.