لە دەربەندیخان تۆمەتبارێك لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا كە هەڵسابوو بە وەرگرتنی ئۆتۆمبێلێك بە كرێ لە كەسێكی دیكە و دواتریش بە فێڵ فرۆشتبوویەوە.
رووداوەكە لە شارۆچكەی دەربەندیخان روویداوە، هاووڵاتییەک لە پۆلیس سکاڵای تۆمار کرد کە مانگێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بە کرێ داوەتە بە کەسێک دیكە، بەڵام دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە کەسەكە ئۆتۆمبێلەكەی نەگەڕاندبووەوە بۆ خاوەنەكەی و بەهۆی ئەوەی فرۆشتبوویەوە دەستی دەستی پێ کردبوو.
پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە دەستپێکرد، سەرەنجام توانرا ئۆتۆمبێلەکە لەناو شارۆچكەی دەربەندیخان بدۆزرێتەوە و دەستی بەسەردا بگیرێت.
دواتریش لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە لە شارۆچكەی چەمچەماڵ دەستگیر بکرێت.
تۆمەتبارەكە كە ناوی (هـ، م، ص)ـە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی 453 و 456 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.