ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی7ی2024، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژه‌ی به بڕیارێكی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قوتابیانی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش بۆ سەر پرۆسەی خوێندن.
ئالان حه‌مه سه‌عید له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند ، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وەزارەتمان بڕیارییدا، به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قوتابیانی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش بۆ سەر پرۆسەی خوێندن، ئه‌وانه‌ی کە ناویان لە لیستی ڕزگاربووان تۆمارکراوە و لە خوێندن دابڕاون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، لە چوارچێوەی بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەم فەرمانە وەزارییە دەرکراوە:
1- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکان خۆیان سەرپەرشتیی لیژنەیەکی تایبەتمەند بکەن بۆ ئەو بوارە، بە تایبەت لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەو پێیەی زۆرینەی ڕزگاربووان لەو سنوورە نیشتەجێن.
2- تەواوی دەسەڵاتەکان بۆ بەدەرکردن لە مەرجەکانی تەمەن، دەبەخشرێتە بەڕێوەبەری گشتیی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکان بۆ بابەتی ئاماژە پێ کراو بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ڕزگاربووان بۆ سەر خوێندن.
3- هەموو ئەو ڕزگاربووانەی پۆلی 9ـی بنەڕەتییان تەواو کردووە، بەڵام دواتر کەوتوونەتە دەستی داعش، لە خوێندن دابڕاون و دوای ئازادکردنیان تەمەنی یاساییان تێپەڕیوە، بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، هەموویان لە مەرجەکان دەبەخشرێن و دەتوانن لە هەر پەیمانگەیەکی حکوومی کە بیانەوێت بخوێنن.
4- هەموو ڕزگاربووانی دەستی داعش ئەوانەی ناویان لە لیستی ڕزگاربووان تۆمار کراوە و دەرچوونی پۆلی 9ـی بنەڕەتی بن، مافیان هەیە لە هەموو پەیمانگە ئەهلییەکان بخوێنن بەبێ بەرامبەر بۆ هەر پێنج ساڵی خوێندن.
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی، ئەو فەرمانە لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، 18ی7ی2024، دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن و بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025 پەیڕەو دەکرێت.
هه‌روه‌ها ئالان حه‌مه سه‌عید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هەرچی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش بکەین هەر کەمە، بەڵام ئەم بڕیارەی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بەو پێیەی پەیوەندی بە بابەتی خوێندنەوە هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.