حووسییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاند کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، سێ ھێرشی ئاسمانییان کردە سەر فڕۆکەخانەی حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن.
کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا سێ ھێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی حودەیدە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حووسییەکاندایە.
کەناڵەکە وردەکاری زیاتری لەبارەی ئامانج و زیانی ھێرشەکان بڵاو نەکردووەتەوە و تا ئێستاش ئەمریکا و بەریتانیا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
فڕۆکەخانەی حودەیدە بە هۆی جەنگی ناوخۆیی لە نێوان حوسییەکان و حکوومەتی یەمەن، ماوەی 10 ساڵە گەشتەکانی هێڵی ناوخۆیی و دەرەوەی لەکار کەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.