ئهمڕۆ پێنجشهممه 18ی7ی2024، دوا وادهیه بۆ پێشکێشکردنى لیستى بەربژێرانى بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
رۆژی دووشهممه ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا، وادەی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی پارت، هاوپەیمانی و کاندیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تا كۆتایی دەوامی ڕۆژی پێنجشەممە18ی تهممووزی 2024 درێژ بكاتهوه.
به گوێرهی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دهركردنی ئهو بڕیارهیان لهسهر داوای بهشێكی لایهنه سیاسییهكان بووه.
به گوێرهی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق تاوەکو رۆژی دووشەممە، 2 هاوپەیمانی، و 11 پارتی سیاسی و 35 کاندید لیستی ناوەکانیان پێشکهش کردووە.
بڕیار وایه هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی20ی 10ی 2024 بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.