بڕیارە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی رابگەیەنێت.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند: ئەمڕۆ کۆتا تاقیکردنەوەی خوێندنی تورکمانی و سریانی و پیشەیی تەواوبوون.
راشیگەیاند: بە بۆنەی تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان سوپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی ماندووبوون لە بەئەنجامگەیاندنی سەرکەوتووانەی تاقیکردنەوە گشتییەکان.
هەروەها رایگەیاند: رۆژی هەینی داهاتوو رێكەوتی 19ی تەمووزی 2024، کاتژمێر 8ی ئێوارە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکان ڕادەگەیەنین.
دوای ئەمەش قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن لە رێگەی كۆد و ژمارەی نهێنیی تایبەت بەخۆیانەوە لە ماڵپەڕی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان وەربگرنەوە.
پێشتر وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندبوو كە بۆ ئەمساڵ 122 هەزار و 15 قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كردووە.
لە كاتی راگەیاندنی ئەنجامەكان، قوتابییانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن لە رێگەی (ئەم لینكەوە) ئەنجامی تاقیكردنەوەكان وەربگرنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.