وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە پزیشكان و كارمەندانی سەر بە وەزارەتەكەیان دەتوانن لە دەرەوەی وڵاتیش هەژماری من بەكاربهێنن و مووچەكانیان وەربگرن.
د. سامان بەرزنجی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: شانازی دەکەین کەوا ئەزموونی پڕۆسەی (هەژماری من) وەکو سیستەم و تەکنەلۆجیای نوێی بانکی سەردەمییانە هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتووی دونیا، پارساڵ بۆ یەکەمین جار سەرکەوتووانە لە نەخۆشخانەیەکی وەزارەتی تەندروستی دەستی پێ کرد.
راشیگەیاند: جێگای خۆشحاڵییە کەوا ئێستا زۆربەی پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی خاوەنی (هەژماری من)ن.
هەروەها رایگەیاند: ئێستا سەرجەم پزیشكان و كارمەندانی وەزارەتەكەمان بەبێ کێشە و سوودمەندن لە بەکارهێنانی لەهەر شوێنێک بێت، تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیش لەکاتی گەشتکردندا.
پارساڵ لە رێكەوتی 7/3/2023 پڕۆژەی "هەژماری من" بۆ یەكەمجار لە نەخۆشخانەی لەدایكبوونی فێركاری شاری هەولێر جێبەجێ كرا، لەو رۆژەدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری كرد لە رێوڕەسمی وەرگرتنی كارتی بانكی پڕۆژەی "هەژماری من" لەلایەن پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.