Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:21

بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت.. رێپێدانی زەوی دابەش دوو لە هەولێر كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند كە بەفەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا رێپێدانی دابەش دوو تایبەت بە زەوییەكانی 8ی حەسارۆك بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند: دوای ڕەزامەندی و بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و راسپاردنی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر بە سەرپەرشتی ئەندازیار کارزان عەبدولهادی سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر و جێگرەکەی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەن لە دانیشتنی ژمارە (٢٣)ـی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر بەڕێوەچوو.

راشیگەیاند: لەپێناو خزمەتکردنی هاونیشتمانیانی شاری هەولێر و بنیاتنانی ئاوەدانی زیاتر و بۆ بەرژەوەندیی گشتی و هاووڵاتییانی کەمدەرامەت بە تایبەتی، فەرمانی ڕێپێدانی دابەش دوو لەسەر زەوییەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆک کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە پاش ئەوەی لە دانیشتنی گفتوگۆ و ڕاوێژی لەسەر کرا لەبارەی چەندین خاڵ و ڕێنماییەکانی ڕێگەپێدان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.