ئهمڕۆ چوارشهممه 17ی7ی2024، له راگهیهندراوێكدا پارێزگای ههولێر بڵاویكردهوه، "لەمڕۆوە سواڵکەر و فاڵگرەوە و ئەوانەى لە بەردەم پیشانگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلان کاردەکەن و لە ترافیكەکان کەل و پەل دەفرۆشن دەستگیردەکرێن".
له راگهیهندراوهكهی پارێزگای ههولێردا هاتووه، بە فەرمانى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە سەر داواکارى و گلەیی و گازاندەى هاوڵاتییان و لە پێناو نەهێڵانى دیارەدەى ناشارستانى و لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕێگەگرتن لە ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازرا و دوور لە ئادابى گشتیى و بەهۆی سەرپێچیی و پابەند نەبوون بە بڕیار و ڕێنمایەکان، لە ئەمڕۆوە چوارشەممە 2024.7.17، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە هەڵمەتی دەستگیركردنى سواڵکەر و فاڵگرەوە و هەموو ئەوانەى لە بەردەم پیشانگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلان کاردەکەن و ئەو منداڵ و مێردمنداڵانەى لە ترافیكەکان کەل و پەل دەفرۆشن دەستیپێکرد.
پارێزگای ههولێر ئاماژهی بهوهش داوه، هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەو ئافرەتانەی بە بیانوی سواڵكردن و فاڵگرتنەوە لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور و باکوورى شارى هەولێر هەن و هەموو ئەو منداڵ و مێرد منداڵانەى کە لە ترافیكەکان کەل و پەل دەفرۆشن و ئەوانەشى کە لە بەردەم پیشەنگاى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلان کاردەکەن، دەستگیردەكرێن و ڕێكاری یاساییان لە بەرمبەردا دەگیرێتەبەر.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.