هەریەک لە شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، بەمەبەستی پرسین لە ڕەوشی تەندروستی، سەردانی ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجەیان کرد.
لە سەردانەکەیاندا، وێڕای گەیاندنى سڵاوى مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە بە بەردەوام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پەرۆشانە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان لە سەر هێڵ بووە بۆ چارەسەرکردنی بەڕێزیان، لە ڕەوشی تەندروستیان پرسی و هیوای تەندروستیەکی باش و زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست.
جێگەی باسە، چەند ڕۆژێکە بەڕێز ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵبجە، باری تەندروستی ناجێگیربوو و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر نەشتەرگەرییەکی گەورە و سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا.
شاندێکی حکوومەتی هەرێم بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکوومەت سەردانی پارێزگاری هەڵەبجەیان کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.