ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تەممووزی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتییەوە کرد.
لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی وێڕای هەواڵپرسی، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەلامەتی بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی.
سەرۆك بارزانی هەروەها ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی بەردەم ماڵی بەرپرسی لقی 22ی پارتی کرد و ڕایگەیاند كە ئەنجامدەران و ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدان، بەدڵنیاییەوە باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.