Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:36

له‌ ئه‌فغانستان به‌هۆی لافاوه‌وه‌ 35 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


 
به‌ هاوین و له‌ جه‌نگه‌ی گه‌رمادا، بارانبارینی به‌خوڕ و لافاو ئه‌فغانستانی گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م سیی و پێنج كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌. 

گوته‌بێژی پارێزگاری نه‌نگه‌رهار رایگه‌یاند، به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ له‌ شاری جه‌لالئاوا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌، 35 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ كه‌ 5 كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی فاو دووسه‌د و په‌نجا كه‌س برینداربوونه‌. 

به‌ گوته‌ی شایه‌تحاڵان ئافره‌تان و منداڵان به‌شێكی سه‌ره‌كی قوربانیانی لافاوه‌كه‌ن. لای خۆشییه‌وه‌ زه‌بیحوڵڵا موجهید گوته‌بێژی تاڵیبان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند، به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ راسپێردراون كه‌ به‌خێرایی هاریكاری لێقه‌وماوان بكه‌ن و شوێن و خواردن بۆ ئاواره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی ماڵوحاڵیان له‌ده‌ستداوه‌ دابین بكه‌ن. 

ئه‌فغانستانی دوای به‌ ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تاڵیبان یه‌كێك له‌ هه‌ژارترین وڵاتانی جیهانه‌ و سه‌دا هه‌شتای داهاتی خه‌ڵك له‌سه‌ر كشتوكاڵه‌، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واش وای كردووه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا زیانێكی زۆر به‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ له‌ ئه‌فغانستان بكه‌وێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.